چۆنێتی فێربوونی زمانێکی نوێ
خەڵکی ڕۆژانە ڕووبەڕووی بەربەست دەبنەوە، فێربوونی زمانی نوێ یەکێکە لەوانە، بە گوێرەی دەوروبەر دیاریکردنی ڕێگایەک بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ زۆر ئاڵۆزترە چونکە پێوەرەکن بۆ هەموو کەس وەک یەک نیە، ئەمە هۆکاری سەرەکیە کە وای لێکردم چارەیەک بدۆزمەوە کە گونجاوبێت بۆ هەموو کؤچبەران حەز دەکەن فێرببن و بەربەستی نوێ تێپەڕێنن.
کۆرسی زمان
کۆرسی زمان باوترین ڕێگەیە کە لەلایەن کۆچبەرانەوە بەکاردێت بۆ دەست پێکردن و بەردەوامبوون لە پرۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ ئەو وڵاتەی کە بۆی ڕۆیشتوون، بە هەرحاڵ ئەم گرووپە زۆر جار سەرکەوتوو نابن بە هۆکاری جیاوازی پێشینەیانەوە، کەواتە بۆ هەبوونی بیرۆکەیەکی باشتر و باشی و خراپی کۆرسی زمان دەخەمە ڕوو.
١. باشیەکان
- کۆرسەکان هانی خوێندکاران دەدات لەبەرئەوەی وابیردەکەنەوە ئەوە شوێنێکی باشە بۆ فێربوونی زمانی نوێ.
- بەرنامەی کۆرسی زمان ڕێکخراوە و پێکهاتەکەی زۆر بە سوودە.
- هەڵسەنگاندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی زمان زۆر هانی خوێندکاران دەدات.
٢. لاوازیەکانی
- بەشداریکردن لە گروپی گەورەو سەروو ١٠ خوێندکار بە پێشینەی جیاواز کاریگەری خراپی دەبێت.
- درێژی کاتی کۆرسەکان لە (لە ساڵێک زیاتر) بۆ بە دەستهێنانی بڕوانامە زۆرێک لە خوێندکاران بێ هیوا و بێ تەرکیز دەکات.
- خشتە و بەڵگەنامەکان کە بە ڕیزمانی کاردەکەن کاریگەری ئەرێنی لەسەر خوێندکار نابێت لەبەر ئەوەی زۆربەی کۆچبەران دەیانەوێت فێری زمان بن بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە.
تێبینی:
باسکردنی ئەو ڕەخنە و پێشنیارانە دەبێت وات لێبکات کە تێبگەیت ئامانجی من بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕاستە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت زمانێکی نوێ فێر ببن، نامەوێ قەناعەت بە هیچ کەسێک بکەم کە بەردەوامبێت یان واز لە کۆرسی زمان بهێنێت بەڵام وەک پێشتر باسمکرد باشی و خراپی هەیە بۆیە دەبێت پێویستی کۆچبەران ڕەچاو بگیرێت، ئەو بەربەستانەی تووشیان دەبێت لەگەڵ پێشینەیان و...هتد
ئیش و کار
فێربوونی زمان لەسەر ئیش ئەنجامی باشی هەبووە چونکە خەڵکی زیاتر تەحەدای خۆیان دەکەن، ئەم ڕێگایە کاریگەری ئەرێنی هەیە لە کۆمەڵگەدا و زۆرێک لە کۆچبەران فێری زمانی قسەکردن دەبن کە ئەمەش لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاردێنن، وەک باشیەکی ئەم ڕێگەیە ئەوە دەڵێم کە کۆچبەران قسە لەگەڵ خەڵکی ئەسڵی دەکەن، خاڵی لاوازیش لەگەڵ ئەو کەسانەی کەوەک خۆیان قسەدەکەن.
کۆمەڵگە
کۆمەڵگە دەتوانێت ڕۆڵێکی باشی هەبێت و کاردانەوەی ئەرێنی هەبێت ئەگەر ئەو شوێنەی خەڵک لێی دەژین هەمەجۆربێت، بە زۆری گروپەکان لە کۆمەڵگەدا بە زمانی خۆیان یان بە ئینگلیزی کە زمانێکی باوە قسە دەکەن کە لە ڕاستیدا کاریگەری درێژخایەنی دەبێت لەسەر دۆزینەوەی چارە بۆ پێویستیەکانیان، قسەکردن بە سێ زمان لە ژیانی ڕۆژانەدا زۆر بەسوود دەبێت چونکە وات لێدەکات هەست بە کولتوری خۆت بکەیت زیاتر لەو زمانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاری دەهێنیت هەروەها ئینگلیزی شارستانی نوێ بە بڵاوی دەهێڵێتەوە.
خێزان
فێربوونی زمان لە ماڵەوە سوودبەخشە کاتێک هەمووان هەوڵی فێربوون دەدەن، بەڵام بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت پێویستە کۆچبەران بەکاری بێنن بێ ئەوەی واز لە زمانەکەی خۆیان بێنن، باشترین ڕێگە لەم بوارەدا ئەوەیە کە ئەو منداڵانە هەوڵیان لەگەڵ بدرێت کە لە ژینگەیەکی جیاوازدا گەشە دەکەن لە ڕێگەی هاوڕێ و قوتابخانە و...هتد.
ڕاگەیاندن
فێربوونی زمان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە کاریگەریەکی زۆر ئەرێنی دەبێت و هەل بۆ هەمووان دەڕەخسێنێت، ڕاستی بێ بیانوو هەیە کە سەرکەوتنی گەورەی لەم بوارەدا پیشان داوە وەک فێربوونی زمان لە ڕێگەی تەلەفزیۆن، ڕادیۆ و ئینتەرنێت، ئینتەرنێت بارێکی تایبەت دەبێت چونکە هەل بۆ هەمووان بەردەستە و هەلەکانیش هەمەجۆرەیە، لە کۆمپیوتەرەکەتدا ڕۆژانە زۆر ئامراز بەکاردێنیت و ئەگەر زیاتر تەرکیز بخەیتە سەر زمان ئەوا هەلی فێربوونی خێراترت هەیە.
پێشنیارەکان
بێ گوێدانە هەر ڕێگەیەک کە تۆ بەکاری دەهێنیت هەریەکەیان کاریگەری ئەرێنی خۆی هەیە، گرنگی هەریەک لەم ڕێگایانە ئەوەیە کە هانی کۆچبەران بدەیت بۆ بەکارهێنانی باشترین ڕێگا، وەک پێشتر باسمکرد بەندە لەسەر ئەو ڕێگایەی کە لێی تێدەگەن و پێشینەیان، وەک ئامۆژگاریەک باشتر وایە چەند ڕێگەیەک بدۆزیتەوە و بەراوردیان بکەیت کامیان بۆتۆ باشترە، ئەگەرهەڵەت کرد لە کاتی قسەکردندا زۆر بیری لێمەکەرەوە و بەردەوامبە لە بەهێزکردنی بەهرەکانت و هەنگاو بە هەنگاو زانیاریت زیاد دەکات و ئاسانتر فێر دەبیت.
وەک پێشتیارێک و بەهەند وەرگرتنی گەشتی ژیانم کەبە چەند بەربەستێکدا تێپەڕیوم، هەر ڕێگایەکت بەکارهێنا بیرت بێت وشەکان و ڕستەکان چەندین جار دووبارە بکەرەوە تەنانەت ئەگەر بە باشی بیانزانی و بە ئاسانی بیرت بێنەوە، ڕاهینان و دووبارەکردنەوەی بابەتەکان بە تێپەڕبوونی کات توانستە زمانیەکانت گەشە پێدەدەن.
فاتۆن کارسنیکی
دامەزرێنەری وشەکانی دی ئێم
2026 Lingubook Group
2026 Lingubook Group

